ناتۆ مەشقی هێزە عێراقییەکانی هەڵپەسارد
ناتۆ مەشقپێکردنی هێزە عێراقییەکانی هەڵپەسارد
K24 – ههولێر:
وتەبێژی رێکخراوی ناتۆ رایگەیاند، بەهۆی دۆخی ئێستای عێراق، مەشقپێکردن بە هێزە عێراقییەکان رادەگرن.
هۆکاری ئەم بڕیارەی رێکخراوی ناتۆ بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس و دروست بوونی ئاڵۆزییەکان دەگەڕێتەوە.
پێشتریش حکوومەتی ئەڵمانیا لای خۆیەوە هەمان بڕیاری دابوو، دانیمارکیش تەواوی کارەکانی لە عێراق هەڵپەسارد.
لەسەر داوای حکوومەتی عێراق، سەدان راهێنەری سەربازیی سەر بە ناتۆ ساڵانێکە مەشق بە هێزە عێراقییەکان دەکەن، بۆ ئەوەی دووبارە داعش نەگەڕێتەوە عێراق.
AFP
H.J