كاروانێكی ئۆتۆمبێلەکانی حه‌شد بۆردومان كرا
بۆردومانه‌كه به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه
K24 - هه‌ولێر:
میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، كاروانێك ئۆتۆمبێلی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له قه‌زای تاجی باكووری به‌غدا بۆردومان كرد.
به گوێره‌ی میدیاكان پێده‌چێت ئه‌و كاروانه ئۆتۆمبێله ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئه‌منی حه‌شدی شه‌عبی تێدابووبێت به‌ڵام هێشتا روون نییه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت كه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كاروانه‌كه‌ی بۆردومان كردووه.
ناوه‌ڕاستی شه‌وی رابردوو به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس كرانه ئامانج و له بۆردومانی ئه‌مه‌ریكییه‌كان كوژران.
ئ. م