له‌سه‌ر كوژرانی قاسم سوله‌یمانی لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كرێت
لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دزه‌كردنی هه‌واڵی گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمانی ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایانگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی دزه‌كردنی زانیاری له‌سه‌ر گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمان بۆ فڕۆكخانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه ده‌ستیانپێكردووه.
سومه‌رییه نیوز له‌زاری ئه‌و سه‌رچاوانه گواستییه‌وه، "ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌مباره‌یه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كانی فڕۆكه‌خانه به‌رده‌وامه، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن هه‌واڵی گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدران دزه‌ی پێكراوه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی ئه‌و سه‌رچاوه ئه‌منییانه ئاشكرا بكات.
به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی حه‌شد، له هێرشێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژران.
H.B