حكوومه‌تی عێراق جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كۆت و به‌ند ده‌كات
نابێت هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هیچ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی به‌بێ ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق ئه‌نجام بدات
K24- هه‌ولێر:
عه‌بدولكه‌ریم خه‌ڵه‌ف گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق رایگه‌یاند، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، حكوومه‌ت بڕیاری داوه به كۆت و به‌ند بخاته سه‌ر جموجووڵی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق.
خه‌ڵه‌ف راشیگه‌یاندووه، به فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كۆت و به‌ند له‌سه‌ر جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دانراوه و گووتیشی، كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه وه‌شاندنی چه‌قۆیه له پشته‌وه.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، ده‌بێت كرده‌وه و جووڵه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به مۆڵه‌تی حكوومه‌ت بیت و نابێت به‌بێ ره‌زامه‌ندی و ئاگاداركردنه‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان، هیچ پرۆسه‌یه‌كی چه‌كداری ئه‌نجام بده‌ن، روونیشی كرده‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و تیمه‌ی فڕۆكه‌وانی ده‌ستپێكرده‌وه، كه سوله‌یمانییان بۆ به‌غدا گواستووه‌ته‌وه.
ئه‌مه هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایانگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی دزه‌كردنی زانیاری له‌سه‌ر گه‌یشتنی قاسم سوله‌یمان بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی فڕۆكه‌خانه ده‌ستیپێكردووه.
H.B