دوو گوللـه كاتیۆشا له جادریه و ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتنه خواره‌وه
به وێنه و ڤیدیۆ.. زیانه‌كان ببینه
K24 - هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/1/2020، دوو گوللـه كاتیۆشا له گه‌ڕه‌كی جادریه و گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، كه باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له ناوچه‌كه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا، ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌كان گه‌وره‌بوونه و له شوێنی دووری ناوچه‌ی سه‌وز و جادریه‌ش بیستراوه.
له باره‌ی زیانه‌كانیش په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، هیچ زیانێكی گیانی له كه‌وتنه‌خواره‌وه گوللـه كاتیۆشاكان تۆمارنه‌كراوه، جگه له زیانی ماددی كه به‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌م یه‌كێك له ماڵه‌كان كه‌وتووه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
ئ. م