چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د كرا
سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له‌و بنكه‌یه جێگیرن
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند مووشه‌كێك ئاراسته‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د كران، كه سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌كه جێگیرن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له بنكه سه‌ربازییه‌كه لێدراوه و هه‌لیكۆپته‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئاسمانی بنكه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4/1/2020، دوو گوللـه كاتیۆشا له گه‌ڕه‌كی جادریه و گۆڕه‌پانی بۆنه‌كانی ناوچه‌ی سه‌وزی ناوه‌ڕاستی به‌غدا كه‌وتنه خواره‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی له كه‌وتنه‌خواره‌وه گوللـه كاتیۆشاكان تۆمارنه‌كراوه، جگه له زیانی ماددی كه به‌ر ئۆتۆمبێلێكی به‌رده‌م یه‌كێك له ماڵه‌كان كه‌وتووه.
ئ. م