سێ رۆژ ماته‌مینی له عێراق راگه‌یه‌ندرا
له رۆژی شه‌ممه‌وه ماته‌مینییه له عێراق
K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سێ رۆژ ماته‌مینی له عێراق راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، راگه‌یاندنی ماته‌مه‌نی له رۆژی شه‌ممه 4/1/2020ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات و بۆ گیانی "شه‌هیدانی وڵاته".
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه نیوه‌شه‌وی پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی 2 له‌سه‌ر 3ی 1ی 2020 قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له بۆردومانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌ر رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
ئ. م