له‌نێو خۆپیشانده‌رانی ته‌حریر بوو به شه‌ڕ
نهۆمی یه‌كه‌می چێتشخانهی توركی سووتێنرا

K24 - به‌غدا:
شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌ناوخۆی خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر و چێشتخانه‌ی توركی له به‌غدا درووست بووه و به‌و هۆیه‌وه نهۆمی یه‌كه‌می چێتشخانهی توركی سووتێنرا.
په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك له هێزی كڵاوشینه‌كان، كه سه‌ر به موقته‌دا سه‌دری رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درن، له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران بووه‌ته شه‌ڕیان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24 شه‌ڕه‌كه به‌هۆی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌كۆی خۆپیشاندانه‌كان بووه له‌لایه‌ن كڵاوشینه‌كان و ده‌ستنیشانكردنی كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران له ده‌ره‌وه‌ی كۆده‌نگی رێكخه‌ر و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان.
ئ. م