كه‌نه‌دا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات عێراق جێبهێڵن
به‌هۆی ره‌وشی ئاڵۆزی وڵاتهكهوهیه
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی گرژییه‌كانی ئێستای عێراق، كه‌نه‌دا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات عێراق جێبهێڵن.
باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له به‌غدا له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له هاووڵاتییانی وڵاته‌كه‌ی كردووه كه عێراقن، به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت وڵاته‌كه جێبێڵن.
پێشتریش هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا، نێزه‌رلاندس و دانیمارك و چه‌ند وڵاتێكی دیكه، هۆشداریان داوه‌ته هاووڵاتیانی خۆیان گه‌شت بۆ عێراق نه‌كه‌ن یان ئه‌وانه‌ی له عێراق ئه‌و وڵاته جێبهێڵن.
به‌ریتانیاش هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتیانی كه جگه له هه‌رێمی كوردستان، نه‌چنه ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق.
ئ. م