پۆ‌مپێیۆ: سه‌ما ده‌كه‌ن - زه‌ریف: ده‌رتان ده‌كه‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هێرش ده‌كاته‌سه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
K24 - هه‌ولێر:
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌توندی وه‌ڵامی مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه و به گاڵته‌جاڕێكی لوتبه‌ر ناوی ده‌بات.
زه‌ریف له‌به‌رامبه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك له‌لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاوه كه پاش راگه‌یاندنی هه‌واڵی كوژرانی سوله‌یمانی ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتیانی عێراق له شه‌قامه‌كانی به‌غدا خۆشحاڵی ده‌رده‌بڕن و سه‌ما ده‌كه‌ن، له تویته‌ره‌وه چه‌ند وێنه‌یه‌كی ساتی ماڵئاواییكردنی عێراقییه‌كان له ته‌رمی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسیوویه‌تی: "پێش 24 كاتژمێر، گاڵه‌ته‌جاڕه لوتبه‌رزه‌كه‌ی له‌ژێر په‌رده‌ی دیپلۆماسی خۆی شاردووه‌ته‌وه (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ مایك پۆ‌مپێیۆ) كه ده‌یگووت خه‌ڵكی عێراق بۆ كوشتنی سوله‌یمانی سه‌ما ده‌كه‌ن. ئه‌مڕۆ ببینێت كه سه‌دان هه‌زار له خوشك و برا عێراقییه‌كانمان شانازی ده‌كه‌ن له خاكی خۆیانه‌وه وه‌ڵامی بده‌نه‌وه و كۆتاییهێنان به‌بوونی ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاوای ئاسیا ده‌ستپێبكه‌ن".
24 hrs ago, an arrogant clown— masquerading as a diplomat— claimed people were dancing in the cities of Iraq.
— Javad Zarif (@JZarif) January 4, 2020
Today, hundreds of thousands of our proud Iraqi brothers and sisters offered him their response across their soil.
End of US malign presence in West Asia has begun. pic.twitter.com/eTDRyLN11c
پێشتر مایك پۆمپییۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له تویته‌ره‌كه‌یه‌وه ڤیدیۆی ئاهه‌نگ و خۆشحاڵی عێراقییه‌كانی به كوژرانی قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران بڵاوده‌كاته‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه له به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك كه‌سی دیكه‌دا كوژران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ڤیدیۆكه‌دا نوسیوبووی: "عێراقییه‌كان له شه‌قامه‌كان سه‌ما ده‌كه‌ن و سوپاسگوزارن به نه‌مانی جه‌نه‌راڵ قاسم سوله‌یمانی".
له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت كه به‌ره‌به‌یانی رۆژی 3/1/2020 عێراقییه‌كان به ئاڵای وڵاته‌كه‌یانه‌وه به شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه و به هه‌واڵی كوژرانی سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی دڵخۆشن.
Iraqis — Iraqis — dancing in the street for freedom; thankful that General Soleimani is no more. pic.twitter.com/huFcae3ap4
— Secretary Pompeo (@SecPompeo) January 3, 2020