هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له باره‌ی كۆبوونه‌وه "یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ"ی په‌رله‌مانی عێراق
رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌منی به‌غدا و واشنتن چۆن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق خسته‌ڕوو.
ڤیان سه‌بری ئاشكرای كرد، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناكه‌ن، كه بڕیاره تایبه‌ت بێت به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی به‌غدا و واشنتن و په‌سه‌ندكردنی یاسای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند، نایانه‌وێت عێراق ببێته مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكان و ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌موو لایه‌ك دان به‌خۆیدا بگرێت.
ڤیان سه‌بری راشیگه‌یاند، وه‌كو كورد پێیان باشه به‌بێلایه‌نی له‌و كێشه‌یه‌دا بمێننه‌وه ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا، ئه‌وه حكومه‌تی عێراق ده‌توانێت به نووسراوێك لایه‌نی دووه‌م كه ئه‌مه‌ریكایه، له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه ئاگادار بكاته‌وه و راسته‌وخۆ دوای ساڵێك به هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێت، ئه‌گه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێككهوتنهكهشه، ئه‌و كاره به تاكلایه‌نه نابێت به‌ڵكو پێویسته هه‌ردوولایه‌ن به‌شداری تێدا بكه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه بۆ په‌سه‌ندكردن دوای هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت پرسه‌كه دێته‌وه په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا هه‌نگاوه‌كان ده‌بێت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه ده‌ستپێبكرێت، حكومه‌تیش ئێستا له دۆخی كاربهڕێكردندایه و ناتوانێت ئه‌وه بكات.
شڤان جه‌باری په‌یامنێری كوردستان 24 له به‌غدا رایگه‌یاند، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام دیار نییه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كرێت یان نا.
ئاشكراشی كرد، كه به‌شێك له په‌رله‌مانتاران رایانگه‌یاندووه، ده‌بووایه 48 كاتژمێر به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه ئاگادار بكرێنه‌وه.
كۆبوونه‌وه نائاساییه‌كه ئه‌گه‌ر ئه‌نجام بدرێت، تایبه‌ت ده‌بێت به په‌سه‌ندكردنی یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌منی نێوان به‌غدا و واشنتن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش فراكسیۆنه شیعییه‌كان، به‌تایبه‌تیش سادیقوونی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌كه.
ئ. م