گرژییەکانی واشنتن و تاران بۆرسەکانی کەنداو و میسری دابەزاند

پشکەکانی کوێت زۆرترین زیانیان بەركەوتووە

K24 - ھەولێر

بازاڕی پشکەکانی کەنداو بە رێژەیەکی بەرچاو لە یەکەم رۆژی مامەڵەکانی هەفتەدا دابەزین، کە پشکەکانی کوێت زۆرترین زیانیان بەهۆی گرژییەکانی ئەمەریکا و ئێران بەرکەوتووە.

لەگەڵ ئەوەی پێنوێنی پشەکاکانی کوێت باشترین ئاستی لە کەنداو پێشکەشکرد، بەڵام لەسەرەتای مامەڵەکانی ئەمڕۆ بە رێژەی 3.8% دابەزی، و پێنوێنی پشکەکانی دوبەی 1.8% و پشکەکانی ئەبو زەبیش بە رێژەی 1.1% دابەزین.

هەروەها پێنوێنەکانی بۆرسەی میسریش روویان لە دابەزین کرد، بە جۆرێک پێنوێنی ئیجی ئێکس 30 بە رێژەی 2.8 لە سەدا و ئیجی ئێکس 70 بە رێژەی 2.26 لە سەدا دابەزین.

ئەم دابەزینی پشکانە دوای هەڵکشانی گرژییەکانی ناوچەکە دێت. بە تایبەت دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرمانداری فەیلەقی قودسی ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە.