عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران
نوێنه‌ران له كۆبوونه‌وه‌دان
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی گه‌یشته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداری له‌و كۆبوونه‌وه نائاساییه بكات، كه تایبه‌ت به پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به به‌شداری 170 نوێنه‌ر و به بێ به‌شداری كورد و سوننه ده‌ستیپێكرد.
ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌ران له ناو هۆڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به هوتاف كێشان و وتنه‌وه‌ی درووشمی دژ به هێزه بیانییه‌كان ئاماده بوون.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، ئه‌مڕۆ كازم سه‌یادی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌بێت و داواش ده‌كات ئه‌وانه‌ی ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نابن ده‌ربكرێن.
كازم سه‌یادی به سۆمه‌ریه نیوزی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای ئه‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی گرنگی و هه‌ستیاری پرسه‌كه.
روونیشی ده‌كاته‌وه، تا ئه‌و ساته فراكسیۆنه كوردییه‌كان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه نابن و ئاماده‌بوونی سووننه‌كانیش دڵنیانین و هێشتا شیعه‌كانیش به گوێره‌ی پێویست نییه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: 170 په‌رله‌مانتار واژوویان له‌سه‌ر پرۆژه یاساكه كردووه و ده‌بووایه سه‌ركرده سیاسییه‌كان خۆیان ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بن، پێویستیشه هه‌ر كه‌سێك ئاماده نه‌بێت له په‌رله‌مان ده‌ربكرێت.
