عادل عه‌بدولمه‌هدی هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی قاسم سوله‌یمانی بۆ به‌غدا ئاشكرا ده‌كات
ده‌قی وتاره‌كه‌ی

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌شداری كرد و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌ن داوایلێكرد، وته‌یه‌ك پێشكه‌ش بكات.
له ده‌ستپێكی وته‌كه‌یدا، عادل عه‌بدولمه‌هدی داوای له نوێنه‌ران كرد، قسه‌ی پێ نه‌بڕن تا په‌یامه‌كه‌ی خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی گوتیشی: وتاره‌كه‌م تایبه‌ته به دوو ته‌وه‌ر، یه‌كه‌میان پرسی "شه‌هیدكردنی" ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی و رۆڵه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌شێكی دیكه‌شی باس له پرسی یاسایی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان و ده‌ركردنیان له عێراق ده‌كه‌م.
سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ر راشیگه‌یاند، به له‌ده‌ستدانی ئه‌و سه‌ركردانه نیگه‌ران و خه‌مبارین و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق و رۆڵه‌كانمان ده‌كه‌ین.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له چه‌ند خاڵێكدا:
- مه‌رجی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ته‌نیا راهێنانه به هێزه عێراقییه‌كان.
- به‌رده‌وام دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازی عێراق.
- ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق درووست كردووه.
- دوای ئه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانمان ره‌تكرده‌وه، هه‌ستمان به‌وه كردووه متمانه له نێوان به‌غدا و واشنتن لاواز بووه.
- واشنتن پێی راگه‌یاندین، كه ئیسرائیل به‌رپرسیاره له هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
- هۆشداریمان داوه له كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا.
- رێگه‌مان له‌وه گرت، خۆپیشانده‌ران ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
- فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێلیكۆپته‌ره‌كانیان به بێ مۆڵه‌ت به ئاسمانی به‌غدادا ده‌سووڕێنه‌وه.
- بڕیار بوو قاسم سوله‌یمانی وه‌ڵامێكی ره‌سمی ئێرانمان پێبگه‌یه‌نێت و كاتی دیدارمان دیاری كردبوو.
- داوای هاكاری و یارمه‌تی به په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
- داوامان له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق نه‌كه‌ن.
- هۆكاری بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا كورتههڵاتووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و یارمه‌تی هێزه عێراقییه‌كان.
- له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه كۆتایی به بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێنرێت.
- پێویسته حكوومه‌ت خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق دابنێت.
- باشترین بژارده كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانه.