وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات
هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق ئیدانه ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاه‌رتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌و هێرشانه‌ی له قائیم كرانه سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شد، بانگهێشت ده‌كات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ماتیۆ تۆله‌ر، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا بانگهێشت كردووه، له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له قائیم كردیانه سه‌ر پێگه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كه به هۆیه‌وه ده‌یان چه‌كداری حه‌شد كوژران و هه‌روه‌ها ئه‌و هێرشه‌ی به‌ره‌به‌یان رۆژی هه‌ینی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ئه‌نجامیدا، كه بووه هۆی كوژرانی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یاوه‌رانی له‌ناو خاكی عێراق.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، له كاتی هاتنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، چاوی عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا، بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ت كه‌وتووه.
له دیداره‌كه‌دا بریكاری پێشكه‌وتووی وه‌زاره‌ت نیگه‌رانی عێراقی پێڕاگه‌یاندووه و به توندی ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكای ئیدانه كردووه.
عه‌بدولكه‌ریم هاشم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجامیداون پێشێلكردنێكی زه‌قی سه‌روه‌ری خاكی عێراق و پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاسا و بنه‌ما نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، دووپاتیشیكرده‌وه، عێراق هه‌ر هێرش و دهسدترێژیهك ره‌ت ده‌كاته‌وه، كه له‌ناو خاكه‌كه‌ی بكرێته سه‌ر وڵاتانی دراوسێ.
گوتیشی: "ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بنه‌مایانه‌یه كه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ری رێككه‌وتووین"، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، "رێككه‌وتنه‌كانمان ته‌نیا له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و مه‌شقدانی هێزه عێراقییه‌كان قه‌تیس كراون، ئه‌ویش به سه‌رپه‌رشتی و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق".
له به‌یاننامه‌كه‌دا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه، "ئه‌و پرۆسه سه‌ربازیانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ناو خاكی عێراق ئه‌نجامیداون دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا پێویست بوو له‌م دۆخه‌دا ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریكا یارمه‌تی عێراق بدات، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانی ناوچه‌كه چاره‌سه‌ر بكات".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، پێشتر هه‌ر ئه‌مڕۆ كوتله‌ی سادیقونی سه‌ر به گروپی عه‌سائیب ئه‌هلولحه‌ق له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، كه له‌لایه‌ن قه‌یس خه‌زعه‌لییه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، "داوای لێبوردن"ی له عێراقییه‌كان كرد، كه ده‌نگیان به محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوه، چونكه وه‌ك ئاماژه‌یان پێدا .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هیچ به‌یاننامه و راگهیهندراوێكمان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به‌دی نه‌كرد، كه باس له بانگهێشتكردنی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكای "شه‌ڕاوی" بكات له‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی هه‌ینی ئه‌نجامیداوه"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و هێرشه‌ی هێزه ئاسمانییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، كه بووه هۆی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی دیكه‌ی حه‌شدی شه‌عبی.
كینانی گوتی: "ئێمه نازانین ئه‌و وه‌زاره‌ته چ سوودێكی هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌و وه‌زاره‌ته ناتوانێت رێككه‌وتن و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان لێك جیابكاته‌وه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "داوای لێبوردن له خه‌ڵكی عێراق ده‌كه‌ین كه ده‌نگمان به‌و وه‌زیره داوه".
H.B