پڕۆژه بڕیاری ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌سند كرا
كورد و سوننه به‌شدار نه‌بوون
K24 – هه‌ولێر:
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پرسی ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق په‌سند كرا و كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو.
له دانیشتنه‌كه‌دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد.
پوخته‌ی ده‌قی پڕۆژه‌كه
وه‌ك ئه‌ركی نیشتمانی و چاودێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كات و له سۆنگه‌ی مكوڕبوون له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی عێراق و سه‌روه‌ری و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستوور پێی داوین بڕیارماندا به:
1- پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكاری یارمه‌تی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كۆتایهێنان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازی و جه‌نگییه‌كان له عێراق.
2- له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته كار بكات بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له سه‌ر خاكی عێراق و رێگرتن لێیان له به‌كارهێنانی ئاو و خاك و ئاسمانی عێراق بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (...) و پابه‌ندكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی هێزیان هێناوه‌ته‌وه به‌وه‌ی هیچ هه‌رێمێكی عێراق وه‌ك سه‌كۆی هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه به‌كارنه‌هێنن.
3- پێویسته حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه رووبكاته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكاڵا له دژی ئه‌مه‌ریكا تۆمار بكات به هۆی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
4- پێویسته حكومه‌تی عێراق رێككاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت بۆ زانینی ورده‌كاری بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا و ئاگاداركردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئه‌نجامه‌كانی له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره.
5- دوای ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئه‌م بڕیاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له چه‌ند خاڵێكدا:
- مه‌رجی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ته‌نیا راهێنانه به هێزه عێراقییه‌كان.
- به‌رده‌وام دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازی عێراق.
- ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق درووست كردووه.
- دوای ئه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانمان ره‌تكرده‌وه، هه‌ستمان به‌وه كردووه متمانه له نێوان به‌غدا و واشنتن لاواز بووه.
- واشنتن پێی راگه‌یاندین، كه ئیسرائیل به‌رپرسیاره له هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
- هۆشداریمان داوه له كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا.
- رێگه‌مان له‌وه گرت، خۆپیشانده‌ران ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
- فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێلیكۆپته‌ره‌كانیان به بێ مۆڵه‌ت به ئاسمانی به‌غدادا ده‌سووڕێنه‌وه.
- بڕیار بوو قاسم سوله‌یمانی وه‌ڵامێكی ره‌سمی ئێرانمان پێبگه‌یه‌نێت و كاتی دیدارمان دیاری كردبوو.
- داوای هاكاری و یارمه‌تی به په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
- داوامان له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق نه‌كه‌ن.
- هۆكاری بوونی هێزی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا كورتهه‌ڵاتووه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش و یارمه‌تی هێزه عێراقییه‌كان.
- له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه كۆتایی به بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێنرێت.
- پێویسته حكوومه‌ت خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق دابنێت.
- باشترین بژارده كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانه.