بەریتانیا: ئەمەریکا مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات

بەریتانیا هەڵوێستی خۆی دەگۆڕێت

K24 – هه‌ولێر:

دۆمینیک راب، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی راگەیاند.

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەڵێت، بەریتانیا لە پێگەی ئەمەریکا تێدەگات و مافی ئەوەی هەیە بەرگری لە خۆی بکات.

ئاشکراشیکردووە، ئەمەریکا دەیەوێت ئەو پەیامە بە روونی بە ئێران بدات کە تاران ناتوانێت لە رۆڵە شەڕانگێزیەکەی بەردەوام بێت.

رەخنەی لە سەرۆکی ئەمەریکاش گرت بەوەی هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی 52 پێگەی ئێران کردبوو و رایگەیاند، ئەوە دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی جەنگێکی نوێ لە کەنداو.

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەکاتێکدایە، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا رەخنەی لە ئەوروپا گرت بەهۆی پاڵپشتی نەکردنی ئەمەریکا وەکو پێویست.

 

 The Independent