دانیمارك داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات جگه له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هیچ شوێنێكی عێراق نه‌كه‌ن
به‌هۆی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌یه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك داوا له هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، به جگه له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی هیچ شارێكی دیكه‌ی عێراق نه‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی و داوای لێ ده‌كات، جگه له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك، سه‌ردانی هیچ شارێكی دیكه‌ی عێراق نه‌كه‌ن.
وه‌ك راشگه‌یه‌ندراوه، ئه‌و هۆشداریه‌ی كه‌نه‌دا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی، به‌هۆی ئه‌و گرژیه‌یه كه له ئه‌نجامی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانه‌وه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له ناوچه‌كه هاتووه‌ته ئاراوه.
H.B