ترەمپ هەڕەشەی توند لە عێراق دەکات
سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ وەدەرنانی هێزەکانی ئەمەریکا هاتە دەنگ
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هەڕەشەی سەپاندنی سزای توند بەسەر عێراق دەکات ئەگەر بەغدا هێزە ئەمەریکییەکان ناچار بکات عێراق جێبهێڵن.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەمەریکا دەستبەرداری عێراق نابێت تەنیا ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق تێچووی دروستکردنی ئەو بنکە ئاسمانیە بدەن کە لەلایەن واشنتنەوە بە چەندین ملیار دۆلار دروستکراوە.
ترەمپ گوتیشی ئەگەر دەسەڵاتدارانی عێراق داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمەریکا بکەن، ئەوا سزایەکی توند بەسەر ئەو وڵاتە دەسەپێنن کە پێشتر وێنەی نەبووە و لەو سزایانەش قورس‌تر دەبێت کە بەسەر ئێران‌دا سەپێندراون.
دوێنێ پەرلەمانی عێراق پڕۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی پەسەند کرد
پوخته‌ی ده‌قی پڕۆژه‌كه:
وه‌ك ئه‌ركی نیشتمانی و چاودێری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی عێراق ده‌كات و له سۆنگه‌ی مكوڕبوون له‌سه‌ر سه‌لامه‌تی عێراق و سه‌روه‌ری و به گوێره‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ده‌ستوور پێی داوین بڕیارماندا به:
1- پابه‌ندبوونی حكومه‌تی عێراق به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داواكاری یارمه‌تی له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و كۆتایهێنان به ئۆپراسیۆنه سه‌ربازی و جه‌نگییه‌كان له عێراق.
2- له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق پێویسته كار بكات بۆ ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له سه‌ر خاكی عێراق و رێگرتن لێیان له به‌كارهێنانی ئاو و خاك و ئاسمانی عێراق بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێك بێت و ئه‌مه‌ش له ماوه‌ی (...) و پابه‌ندكردنی ئه‌و وڵاتانه‌ی هێزیان هێناوه‌ته‌وه به‌وه‌ی هیچ هه‌رێمێكی عێراق وه‌ك سه‌كۆی هێرشكردنه سه‌ر هیچ وڵاتێكی دیكه به‌كارنه‌هێنن.
3- پێویسته حكومه‌تی عێراق له رێگه‌ی نوێنه‌ره‌كه‌یه‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یه رووبكاته نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی و سكاڵا له دژی ئه‌مه‌ریكا تۆمار بكات به هۆی ئه‌نجامدانی پێشێلكاری مه‌ترسیدار له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عێراق و ئاسایشه‌كه‌ی.
4- پێویسته حكومه‌تی عێراق رێككاری پێویست بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد بكرێت بۆ زانینی ورده‌كاری بۆردومانی ئه‌مه‌ریكا و ئاگاداركردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به ئه‌نجامه‌كانی له ماوه‌ی حه‌وت رۆژ له دوای ده‌رچوونی ئه‌م بڕیاره.
5- دوای ده‌نگدان له‌سه‌ری، ئه‌م بڕیاره ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
پوخته‌ی وتاره‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له چه‌ند خاڵێكدا:
- مه‌رجی مانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان ته‌نیا راهێنانه به هێزه عێراقییه‌كان.
- به‌رده‌وام دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له سیستمی سه‌ربازی عێراق.
- ململانێی ئه‌مه‌ریكا و ئێران كاریگه‌ری له‌سه‌ر عێراق درووست كردووه.
- دوای ئه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێرانمان ره‌تكرده‌وه، هه‌ستمان به‌وه كردووه متمانه له نێوان به‌غدا و واشنتن لاواز بووه.
- واشنتن پێی راگه‌یاندین، كه ئیسرائیل به‌رپرسیاره له هێرشه‌كانی ساڵی رابردوو بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی.
- هۆشداریمان داوه له كاردانه‌وه‌كانی هه‌ر هێرشێكی ئه‌مه‌ریكا.
- رێگه‌مان له‌وه گرت، خۆپیشانده‌ران ده‌ستبگرن به‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا.
- فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هێلیكۆپته‌ره‌كانیان به بێ مۆڵه‌ت به ئاسمانی به‌غدادا ده‌سووڕێنه‌وه.
- بڕیار بوو قاسم سوله‌یمانی وه‌ڵامێكی ره‌سمی ئێرانمان پێبگه‌یه‌نێت و كاتی دیدارمان دیاری كردبوو.
- داوای هاوكاری و یارمه‌تی به په‌له‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین.
- داوامان له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كردووه پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق نه‌كه‌ن.
- له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و ئه‌مه‌ریكایه كۆتایی به بوونی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بهێنرێت.
- پێویسته حكوومه‌ت خشته‌یه‌كی كاتی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق دابنێت.
- باشترین بژارده كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كانه.
H.J