بەرھەم ساڵح پەیوەندی بە حەسەن روحانییەوە دەكات

جەختیان لە پەیوەندی نێوان بەغدا و تاران كردووەتەوە

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری عێراق لە پەیوەندیییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ھاوتا ئێرانییەكەی، وێڕای دەربڕی ھاوخەمی بۆ كوژرانی قاسم سولەیمانی جەخت لە پەیوەندییەكانی نێوان بەغدا و تاران دەكەنەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ حەسەن روحانی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران ھاوخەمی خۆی بۆ كوژرانی قاسم سولەیمانی دەربڕیووە، ئاماژەی بە رۆڵی قاسم سولەیمانی داوە لە شەڕی داعش.

بەپێی ئەو راگەیەندراوە، ھەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەخت لە پەیوەندی نێوان عێراق و ئێران كراوەتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بەرھەم ساڵح "جەختی لە پێویستی دان بەخۆداگرتن و ژیری لەم قۆناغە هەستیارەدا کردوەتەوە بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی ئێستا و پارێزگاریکردن لە ئاسایشی ناوچەکە و سەقامگیری و سەروەری وڵاتان و دورخستنەوی تارمایی جەنگ و توندوتیژی".

ھ.م