ئوسترالیا لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق نیگەرانە
داوایەک لە پەرلەمانی عێراق دەکات
K24 – هه‌ولێر:
حكوومه‌تی ئوسترالیا نیگه‌رانی خۆی بۆ بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان ده‌ربڕی.
لیندا رینۆڵدز، وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی زۆر نیگه‌رانه به بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌باره‌ی ده‌ركردنی هێزه بیانییه‌كان له‌و وڵاته و گوتیشی هێزه‌كانی ئوستراڵیا هه‌ر له عێراق ده‌مێننه‌وه وه‌كو به‌شێك له هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌دژی داعش.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری ئوسترالیا داوای له حكوومه‌تی عێراق كرد به‌و بڕیاره‌دا بچێته‌وه و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له وڵاته‌كه له‌به‌رچاو بگرێت و ئاشكراشی كرد كه ئه‌وان وه‌كو حكوومه‌تی ئوسترالیا به وردی چاودێری ره‌وشی عێراق و رووداوه‌كانی ئه‌مدوایه‌ی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن.
دوێنێ یەکشەممە 05/10/2019، پەرلەمانی عێراق بە بێ کورد و بەشێکی سوننە، پرۆژە یاسای دەرکردنی هێزە بیانییەکانی پەسەند کرد.
Sydney Morning Herald
H.j