نیوزیلاند داوا لە هاووڵاتیانی دەکات عێراق بەجێبهێڵن
حکوومەتی نیوزیلاندا راگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی عێراق بڵاوکردەوە
K24 – ههولێر:
لە راگەیەندراوێکدا، حکوومەتی نیوزیلاند داوا لە هاووڵاتیانی دەکات بە زووترین کات عێراق جێبهێڵن.
نیوزیلاند داوا لە هاووڵاتیانیشی دەکات، گەشت بۆ عێراق بەهۆی زیاد بوونی گرژییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران نەکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، دۆخی ئێستای عێراق ناسەقامگیر و ئاڵۆزە.
کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس لە لایەن ئەمەریکاوە لە عێراق، دۆخێکی نەخوازراوی دروست کردووە و تاکو ئێستا چەندین وڵات هۆشدارییان داوە هاووڵاتیانیان لە عێراق.