کوێت و قەتەر گرێبەستێک واژۆ دەکەن

کوێت بۆ ماوەی 15 ساڵ گاز لە قەتەر دەکڕێت

K24 - ھەولێر

دامەزراوەی پێترۆلی کوێت رێککەوتنێکی درێژ مەودای لەگەڵ کۆمپانیای قەتەر بۆ پێترۆل واژۆ کرد.

بە گوێرەی رێککەوتنەکە بۆ ماوەی 15 ساڵ کوێت سێ ملیۆن تۆن گازی شلکراوە ساڵانە لە قەتەر دەکڕێت.

بەمەش کوێت کە وڵاتێکی دەوڵەمەندی نەوتییە، 2.5 ملیۆن تۆن گازی سرووشتی لە کۆمپانیاکانی بریتیش پێترۆلیۆم و شەیل و قەتەر پێترۆل دەکڕێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی هەردوو کۆمپانیاکە، قەتەر لە ساڵی 2022ـەوە بۆ ماوەی 15 ساڵ گاز هەناردەی کوێت دەکات.

لە راگەیەنداوەکەدا هاتووە "کڕینی ئەو گازە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بۆ ئەو مەبەستەش پێویستیان بە گازی زیاترە".