گرژییەکانی تاران و واشنتن كاریگەری لەسەر بازاڕ دەبێت
بەهای دینار و تومەن بەرامبەر دۆلار دابەزیوە
K24 - ھەولێر
دۆخی ئاڵۆزی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بازاڕی دراو و کاڵاکانی لە هەرێمی کوردستان شڵەژاندووە، کە بەهۆیەوە بەهای دینار و تومەن بەرامبەر دۆلار دابەزیووە، و نرخی زێڕیش پەیوەستە بە بازاڕە جیهانییەکان و بەردەوام نرخەکەی لە هەڵکشانە.
گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه ئه‌مەریكا و ئێران راسته‌وخۆ كاریگه‌رن به‌سه‌ر دراوه بیانییه‌كاندا هه‌یە، به‌جۆرێك ته‌نها له‌ماوه‌ی یەك رۆژدا بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك نزیكه‌ی هه‌زار دیناری عێراقی چووەتە سەر و به‌هاكه‌ی تومه‌نی ئێرانیش زیاتر به‌هاكه‌ی خۆی له‌ده‌ستدا، جیا له‌وه‌ی به‌های دراوه‌كان، گۆڕانكاریان به‌رسه‌دا هات، به‌ڵام بارودۆخی بازاڕ ناڕوونه، ته‌نها دۆخی سیاسی ده‌توانی ئاڕاسته‌ی بازاڕه‌كه دیاربكاتهوه، مامه‌ڵه‌كارانی دراو ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كەن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌ی ئێستا بەردەوام بێت ئه‌وا به‌های دۆلار زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران هه‌ر ته‌نها كاریگه‌ری له‌سه‌ر دراوه‌كان نه‌بووه، به‌ڵكو بازاڕی كانزاكانیشی ههڵكشاندووە، زێڕ بهزبوونهوەیەكی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوە، بۆیه هاووڵاتیان په‌نا ده‌بنه به‌ر فرۆشتنی زێرهكانیان، زێڕ فرۆشانیش باس له بازاڕێكی ئاڵۆز و ناڕوون ده‌كه‌ن.