پلانه مه‌ترسیداره‌كه‌ی سوله‌یمانی ئاشكرابوو
رۆیته‌رز ورده‌كاریی پلانه‌كه‌ی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانداری فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران كه له بۆردوومانی فڕۆكه‌یه‌كی ئهمهریكیدا له‌گه‌ڵ ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و 10 كه‌سی دیكه كوژرا، پلانی بۆ هێرشی فراوان دژی پێگه و ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق داڕشتبوو. هه‌ر ئه‌و پلانه‌ش بووه‌ته هۆی كوشتنی.
ئاژانسه‌كه باسی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی جه‌نه‌راڵ سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌ی میلیشیا شیعییه‌كانی عێراق ده‌كات كه ناوه‌ڕاستی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2019 له كه‌ناری رووباری فورات ئه‌نجامیداوه و پلانه‌كه‌ش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه له به‌غدا.
دوو سه‌رچاوه‌ی ئه‌منی ورده‌كاریی كۆبوونهوهیهكهیان بۆ رۆیته‌رز باسكردووه و گوتوویانه: "سوله‌یمانی له رێگه‌ی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی كه ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس بو. پێكه‌وه له هێرشی ئه‌مه‌ریكییه‌كاندا كوژران، له‌گه‌ڵ چه‌ند سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی میلیشیا به‌هێزه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی، پلانیان داڕشتووه له رێگه‌ی چه‌كی پێشكه‌وتوو كه ئێران پێیداون هێرشی سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا فراوان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها گوتوویانه: "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا رێكار و به‌رنامه‌ی هێرشه‌كه‌یان دیاریكردووه"، ئه‌وه‌ش له كاتێكدا بووه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانی عێراق دژی هه‌ژموونی ئێران له عێراق، سوپای پاسداران كه‌وتووه‌ته دۆخێكه‌وه كه‌س خۆزگه‌ی پێنهخواستووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی دوو سه‌رچاوه ئه‌منییه و چه‌ند سیاسییه‌كی عێراق و كه‌سانی نزیك له عادل عه‌بدولمه‌هدی، كه قسه‌یان بۆ رۆیته‌رز كردووه "پلانه‌كه‌ی سوله‌یمانی به‌جۆرێك بووه، له رێگه‌ی ئه‌و بۆردوومانه‌وه وا له ئه‌مه‌ریكییه‌كان بكات به رێگای سه‌ربازیی وه‌ڵام بده‌نه‌وه و به‌و هۆیه‌وه توڕه‌یی خه‌ڵك دژی ئه‌مه‌ریكا زیاتر ببێت".
به‌گوێره‌ی زانیاریی دوو سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه و سه‌ركرده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان، دوو هه‌فته پێش كۆبوونه‌وه‌كه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، سوله‌یمانی فه‌رمانی به سوپای پاسداران داوه، چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی وه‌ك كاتیۆشا و ئه‌و جۆره مووشه‌كانه‌ی به‌شان هه‌ڵده‌گیرێن له دوو ده‌روازه‌ی سنوورییه‌وه بگه‌یه‌ننه عێراق.
له ڤێلهیهكدا كه سوله‌یمانی و سه‌ركرده‌كان تێیدا كۆببوونه‌وه، بڕیاریانداوه میلیشیایه‌كی نوێ له گرووپه نیمچه سه‌ربازییه‌كان درووست بكه‌ن كه لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان ناسراو نین و ده‌توانن هێرشی مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر پێگه و بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه‌كانی رۆیته‌رز، سوله‌یمانی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا فه‌رمانی به میلیشیای حزبوڵڵای عێراق كردووه (ئه‌و گرووپه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس دایمه‌زراند و له ئێران مه‌شقیان پێكرا) بۆ ئه‌وه‌ی راسته‌وخۆ ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پلانه تازه‌كه بكه‌ن.
یه‌كێك له سه‌ركرده‌ی میلیشیا چه‌كداره‌كان به رۆیته‌رزی گوتووه: "سوله‌یمانی پێیگوتووه پێكهێنانی میلیشیایه‌كی له‌و جۆره زۆر قورس ده‌بێت بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان چاودێریی بكه‌ن".
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش به ئاژانسه‌كه‌یان گوتووه: "پێش هێرشه‌كان و جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانی سوله‌یمانی، ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین ئه‌گه‌ریان له به‌رچاو گرتووه كه سوله‌یمانی به‌نیازه له دوا قۆناغدا ئه‌نجامیان بدات و له چه‌ندین وڵات‌دا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له‌وانه عێراق و سووریا و لوبنان.
به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی گوتوویه‌تی: "سوله‌یمانی چه‌كی پێشكه‌وتووی داوه به حزبوڵڵای عێراق".
لای خۆیه‌وه رۆبێرت ئۆبراین، راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی: "سوله‌یمانی له دیمه‌شق ده‌گه‌ڕایه‌وه و پلانی بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی مارێنز و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و فڕۆكه‌وانه‌كان و ده‌ریاوانه‌كان و دیپلۆماتكاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان داده‌نا".
به‌ڵام كۆششه‌كانی سوله‌یمانی و هاوپه‌یمانه‌كانی بێ ئاكام بوو، رۆژی هه‌ینی 3/1/2020 سه‌ری خۆیانی خوارد و به‌هۆی ھێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان، سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و 10 به‌رپرس و یاریده‌ده‌ریان پێكه‌وه له ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كوژران.
ئه‌و هێرشه‌ی ئه‌مه‌ریكاش به گورزێكی به‌هێز دژی ئێران و گرووپه چه‌كداره هاوپه‌یمانه‌كانی له عێراق ناوده‌برێت و كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌ش درووست ده‌كات.