له‌نده‌ن: سزا به‌سه‌ر عێراقدا ناسه‌پێنین
به‌ریتانیا ره‌تیكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی به‌ریتانیا ره‌تیكرده‌وه، هیچ پلان و مه‌به‌ستێكی هه‌بێت بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراقدا.
گوته‌بێژێك به ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، "بۆریس جۆنسۆن"، رایگه‌یاند، "جۆنسۆن" له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی حكومه‌ته‌كه‌ی بۆ تاوتوێكردنی پرسه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كۆبووه‌ته‌وه و قسه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، "عادل عه‌بدولمه‌هدی" كردووه.
گوتیشی: به‌ریتانیا هیچ به‌رنامه‌یه‌كی نییه بۆ سزادانی عێراق.
روونیشیكرده‌وه، به‌ریتانیا نیگه‌رانه له هه‌وڵه‌كانی ئێران بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆگرامی ناووكی و پیتاندنی یۆرانیۆم.