پشكنینی "DNA" بۆ ته‌رمی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و یاوه‌رانی ته‌واو بوو
به‌هۆی توندی بۆردومانه‌كه لاشه‌كانیان تێكه‌ڵ ببوون
K24- هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له عێراق رایگه‌یاند، پشكنینی "DNA" بۆ ته‌رمی هه‌ریه‌ك له قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یاوه‌رانی ته‌واو بووه، كه له تاران كراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه، "له‌به‌ر تێكه‌ڵبوونی پارچه‌ی لاشه‌كانی سوله‌یمانی و موهه‌ندیس و یه‌كێك له یاوه‌رانی، كه به‌هۆی توندی بۆردومانه‌كه پارچه‌ی لاشه‌كانیان به‌ته‌واوی لێك جیانه‌ده‌كرانه‌وه، ئه‌و پشكنینه له تارانی پایته‌ختی ئێران بۆیان كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ته‌رمی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌سه‌ر وه‌سیه‌ته‌كه‌ی له گۆڕستانی "وادی سه‌لام" له شاری نه‌جه‌ف ده‌نێژرێت".
H.B