سه‌در به‌ئاشكرا جنێو به تره‌مپ ده‌دات
سه‌در بۆ تره‌مپ: هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی یانه‌كانی شه‌وانه
K24- هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری وێڕای جنێودان به دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌باره‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانیشی بۆ سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر عێراقدا هۆشداریشی ده‌داتێ و پێی ده‌ڵێت: "واده‌زانی ناپاكان سوودیان بۆ تۆ ده‌بێت؟!".
له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی تویته‌ر سه‌در رووی قسه‌كانی له تره‌مپ ده‌كات و نووسیویه‌تی: "ئه‌وه هه‌ڕه‌شه‌ی برسیكردن له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی یانه‌ی شه‌وانه؟، هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌مارۆدان له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی هۆڵه‌كانی قومار؟، هه‌ڕه‌شه‌ی سزادان له گه‌له‌كه‌مان ده‌كه‌ی هه‌ی كوڕی مه‌لهاكان؟، تۆ وا ده‌زانی.. كه پاره‌ی حیجاز سوودی بۆ تۆ ده‌بێت؟، تۆ واده‌زانی.. ناپاكان سوودیان بۆ تۆ ده‌بێت؟، تۆ واده‌زانی.. كه‌شتیگه‌له سه‌ربازییه‌كه‌ت سوودیان بۆتۆ ده‌بێت؟، تۆ واده‌زانیت.. سیخوڕه‌كانت زانیاریت پێ ده‌ده‌ن؟، نه‌خێر.. ئه‌ی خاوه‌نی سه‌ماكاران ماڵه‌كه‌ت ناسكتره له ماڵی جاڵجاڵۆكه و چه‌كه‌كه‌شت بیهێزتره له پێوه‌دانی مێشووله".
سه‌در به تره‌مپ ده‌ڵێت: "ده‌نگی تۆ و تویته‌كانت بێزراوترن له ده‌نگی گوێدرێژ، باشیش بزانه مێش تاغوتی كوشتووه و باڵنده‌ش ئه‌بره‌هه‌ی به‌هیلاك بردووه و قێچیش تاریكی له‌ناوبردووه ئایا ڤێتنامت له‌یاد كردووه؟! یانیش غه‌ریبی چڵكاوێكی دیكه‌ت كردووه؟! سوێند به‌خودا رووبه‌ڕووی سه‌ربازێك ده‌بیته‌وه كه پێشتر نه‌تبینیوه و سه‌ره‌تاكه‌ی له به‌سره‌یه و كۆتاییه‌كه‌شی له دهۆك".
سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "ئه‌مڕۆ نیازه‌كانتان ئاشكرا بوون، هه‌ركه‌سێك دوێنێ بانگه‌شه‌ی بۆ رزگاركردن كردبێت ئه‌مڕۆ ده‌یه‌وێت گه‌ل كڕنۆشی بۆ ببات و ئه‌وه‌ی دوێنێ ویستی خۆشه‌ویستی گه‌ل به‌ده‌ستبهێنێت ئه‌مڕۆ به گوناهبارییه‌وه ده‌رده‌چێت"، ده‌شڵێت: "ئه‌ی تره‌مپ! كه وێرایت باس له وڵاتی پیرۆزییه‌كان بكه‌یت.. ئه‌گه‌ر ئامۆژگاری منت ده‌ته‌وێت منیش بۆت ئاماده‌م.. جا نه‌كه‌ی وه‌ك پێشخۆت بیت "مه‌به‌ستی ئۆبامایه".. ئه‌گینا په‌شیمان ده‌بیته‌وه و ئه‌گه‌ر ئاشتیخواز بن ئێمه‌ش قوتابی ئاشتین.. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر ئێوه جه‌نگ بكه‌ن ئێمه‌ش قوتابی جه‌نگین.. به‌ئێمه‌شتان راگه‌یاندووه".
ئه‌م جنێودانه‌ی سه‌در دوای ئه‌وه هاتوون، شه‌وی رابردوو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له تویتێكدا دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك عێراق جێناهێڵێت، تا باجی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌وێ وه‌رنه‌گرێته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووریشی به‌سه‌ر عێراقدا كرد، كه پێشتر هه‌رگیز سزای له‌و جۆره نه‌سه‌پێندرابێت.
H.B
