نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند
لە 20 كاتژمێر بە رێژەی 1% بەرز بووەوە
K24 - ھەولێر
بارودۆخی ناسەقامگیری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی بەرز كردەوە و لە ماوەی 20 كاتژمێردا بە رێژەی 1% بەرز بووەوە و نرخی ھەر بەرمیلێك 70 دۆلاری تێپەڕاند.
بەھۆی گژری و ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران، بەكاریگەری لێدوانە ھەڕەشە ئامێزەكانی ترەمپ بۆسەر ئێران و عێراق، لەماوەی 20 كاتژمێردا نرخی نەوت بەرێژەی %1 بەرزبوونەوەی تۆماركرد. لە دوایین مامەڵەكانیدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیھاندا گەیشتە سەرووی 70 دۆلارو 70 سەنت. نرخی نەوتی خاوی تەكسایش گەیشتووەتە 64 دۆلارو 35 سەنت.
شارەزایانی ئابووری ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، بەھۆی بەردەوامبوونی گرژی و ئاڵۆزییەكانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی ناكۆییەكانی نێوان ئەمەریكا و ئێران و عێراق نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە.