عێراق داوایەك لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەكات
"نابێت ھێزە بیانییەكان بەبێ رەزامەندی حکومەتی عێراق جووڵەیان پێبکرێت"
K24 - ھەولێر
عێراق داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکات، سەرکۆنەی بۆردومانەکەی ئەمەریکا بکات.
محەمەد حسێن بەحرلعلوم، نوێنەری عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد، سەرکۆنەی بۆردومانەکەی ئەمەریکا بکات و بە کوشتن لە دەرەوەی یاسای ناوببات.
بەحرلعلوم، راشیگەیاندوە، وڵاتەکەی رێگە نادات هێزە بیانییەکان تووشی هیچ دەستدرێژییەک ببنەوە، بەڵام نابێت بەبێ رەزامەندی حکومەتی عێراق، جووڵەیان پێبکرێت.
ئەو داوایەی عێراق دوای ئەوە دێت رۆژی ھەینی 3/1/2020 فڕۆكەكانی ئەمەریكا لە نزیك فڕۆكەخانەی بەغدا قاسم سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیس و ژمارەیەك چەكداری دیكەی ئێران و حەشدیان كردە ئامانج.