عه‌بدولمه‌هدی جه‌خت له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق ده‌كاته‌وه
رێگری ده‌كه‌ن له دروستبوونی هه‌ر شه‌ڕێك له ناوچه‌كه‌دا
K24 - ھەولێر
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مەریكا له عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق كرده‌وه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاربەڕێكەری عێراق عادل عه‌بدولمه‌هدی بڵاویكرده‌وه كه له دیدارێكدا، له‌گه‌ڵ مات‌و توله‌ر باڵیۆزی ئه‌مەریكا له عێراق، سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر كاری پێویست بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق كردووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش به گوێره‌ی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق و هه‌روه‌ها دووباره بنیادنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا له‌سه‌ر بنچینه‌ی راست و دروست.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختیی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌وان رێگری ده‌كه‌ن له دروستبوونی هه‌ر شه‌ڕێك له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه جگه‌له پێویستی پاراستنی سه‌روه‌ر‌ی نیشتمانی خاكی عێراق.
