ئەڵمانیا بەشێک لە هێزەکەی دەکشێنێتەوە
لە بەغدا و تاجی دەیانگوازێتەوە
K24 – ههولێر:
ئەڵمانیا بەشێک لەو سەربازانەی دەکشێنێتەوە کە بۆ جەنگی دژ بە داعش لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی رەوانەی عێراقی کردبوون.
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە AFPی گوتووە، 30 سەربازی ئەڵمانی لە بەغدا و تاخی بۆ ئوردن و کوەیت دەگوازنەوە و بەم نزیکانەش ئەو گواستنەوەیە دەستپێدەکات.
هۆکاری کشانەوەی ئەم هێزەی ئەڵمانیا بۆ کوشتنی قاسم سولەیمانی و دروستبوونی گرژییەکان دەگەڕێتەوە لە عێراق.