هێڵی ئاسمانی میسر گەشتەکانی بۆ بەغدا راگرت
هێڵی ئاسمانی میسر گەشتەکانی بۆ بەغدا راگرت
K24 – ههولێر:
بەهۆی نادیاریی دۆخی عێراق و گرژییەکانی ئەم دوایە، هێڵی ئاسمانی میسر گەشتەکانی بۆ بەغدا راگرت.
هێڵی ئاسمانی میسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، بەهۆی نائارامییەکان، گەشتەکانیان بۆ بەغدا بۆ ماوەی 48 کاتژمێر راگرتووە.
ململانێکانی ئەمەریکا و ئێران دوای کوشتنی قاسم سولەیمانی چووەتە قۆناغێکی ترەوە. ئێران هەڕەشەی تۆڵە دەکاتەوە و ئەمەریکاش هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە.
ئەمەش عێراقی کردووەتە شوێنێکی نائارام بۆ کۆمپانیا بیانییەکان بەوەی سولەیمانی لە بەغداد کوژرا.
H.J