وڵاتان هه‌نگاوه‌كانی كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق خێراتر ده‌كه‌ن
دوای راوێژكردنی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ ئه‌و بڕیاره‌یانداوه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری كرواتیا رایگه‌یاد، بڕیاریداوه ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی خۆی له عێراق به‌ره‌و وڵاتی كوه‌یت بكشێنێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری كرواتیا ئاشكرایكرد، رۆژی سێشه‌ممه بڕیاریداوه 14 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی كه له عێراقن، به‌ره‌و وڵاتی كوه‌یت بكشێنێته‌وه.
ئاژانسی ئه‌سۆشێیتید پرێس له‌مباره‌یه‌وه دووپاتیكرده‌وه، له به‌یاننامه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری كرواتیادا هاتووه، دوای راوێژكردن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی ناتۆ، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ناوه.
پێشتریش ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌ڵمانیا كشاندنه‌وه‌ی 35 سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی له عێراقه‌وه گواستییه‌وه بۆ ئوردن و كوه‌یت.
هه‌روه‌ك سلۆفاكیاش كه 7 سه‌ربازی له عێراقن، ئاشكرایكرد، دووباره جێگۆڕكێ به سه‌ربازه‌كانی له عێراق ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا سلۆڤینیاش ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، 6 سه‌ربازی له بنكه‌یه‌كی پارێزگای هه‌ولێر ده‌مێننه‌وه.
سه‌رچاوه: ئینته‌رفاكس
H.B