به‌ریتانیا فه‌رمانبه‌رانی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كشانده‌وه
به‌ریتانیا: گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی ناهه‌مواری دۆخی عێراق، به‌ریتانیا فه‌رمانبه‌رانی له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا گواستییه‌وه بۆ شوێنێكی دیكه‌ی ئارامتر.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بێن واڵه‌س، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا ئاشكرایكرد، "فه‌رمانبه‌رانی وڵاته‌كه‌مان له ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا گواستووه‌ته بۆ قه‌زای تاجی".
جێگای ئاماژه‌پێدانه، قه‌زای تاجی یه‌كێك له گه‌وره بنكه‌كانی سه‌ربازی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆ ده‌گرێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران و هه‌ڕشه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ده‌ریاوانی، وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا دووپاتیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی به‌م نزیكانه رێنمایی له‌باره‌ی ئاستی هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر ئاسایشی ده‌ریاوانی ده‌رده‌كات.
گوتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێك بۆ رزگاركردنی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران ده‌خه‌ینه گه‌ڕ".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌نێكدا نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وڵاته‌كه‌ی رێككاری تایبه‌تی بۆ پارێزگاریكردن له فه‌رمانبه‌رانی له عێراق و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتووه‌ته‌به‌ر".
H.B