ناتۆ بەشێک لە ھێزەکانیان بەشێوەیەکی کاتی لە عێراق دەکشێننەوە

"به‌شێوه‌یه‌كی كاتییه‌"

K24 - هه‌ولێر:

رێكخراوی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)، بڕیاری به‌ شێوه‌یه‌كی كاتی، به‌شێك له‌ هێزه‌كانیان له‌ عێراق بكشێنێته‌وه‌.

ھەرچەندە یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ رایگەیاندبوو پابەندن بە ئەرکەکانیان لە عێراق بۆ شەڕی دژ بە تیرۆر، بەڵام چەند وڵاتێك لەوانە ئەڵمانیا، کرواتیا، رۆمانیا و چەند وڵاتێکی دیکە بەھۆی ھەڕەشەکانی ئێران و ئەمه‌ریکا و ئاڵۆزبوونی دۆخەکە، بەشێك لە سەربازەکانیان لە عێراق کشاندووەتەوە.

دواجار سكرتێری گشتی ناتۆ رایگه‌یاند، بەشێوەیەکی کاتی و تا ھێوربوونەوەی دۆخەکە بەشێك لە ھێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە.

ئ. م