عادل عەبدولمەهدی: ئاگاداری هێرشەکەی ئێران بووین

هەڵوێستی عادل عەبدولمەهدی لەسەر هێرشەکانی ئێران

K24 – هه‌ولێر:

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق رایگەیاند، ئێران عێراقی لە هێرشەکانی ئاگادار کردبوەوە.

راشیگەیاند، هەر زوو فەرماندە سەربازییەکانی عێراقم ئاگادار کردەوە و تاوه‌كو ئێستاش هیچ زیانێكى گیانی نه‌بوو له‌لایه‌نى عێراقی و زیانه‌كانى هێزى هاوپه‌یمانانیش به‌فه‌رمی پێمان نه‌گه‌یشتووه‌.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێران شوێن و کاتی تەواوی هێرشەکەی ئاشکرا نەکرد. بەڵام دەستپێکردنی پرۆسەی تۆڵەکردنەوەی قاسم سولەیمانی ئاگاداریان کردینەوە، ئێمەش هێزەکانمان خستە ئامادە باشییەوە.

عادل عەبدولمەهدی دەشڵێت، دەبێت هەمووان رێز لە سەروەری عێراق بگرن و پێشێلکردنی خاکی عێراق بە هەموو شێوەیەک رەت دەکەینەوە.