سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئیدانەی هێرشەکەی ئێران دەکات
K24 – ههولێر:
محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئیدانەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا دەکات و بە پێشێلکردنی سەروەری عێراقی ناودەبات.
حەلبووسی داواش دەکات، بەزووترین کات عێراق لەو جەنگە بە وەکالەتە دووربخرێتەوە و نەکرێتە مەیدانی جەنگی هێزە بیانیەکان، بە ئێرانیشەوە.
کاردانەوەکانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر دوو بنکەی سەربازیی ئەمەریکا لە عێراق بەردەوامە و کاردانەوەکانی ئەمەریکاش بەندە لەسەر لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ کە بڕیارە ئەمڕۆ بیدات.