مۆسكۆ: ئه‌وه‌ی پێشتر هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه دابوو ئه‌مڕۆ رووده‌دات
پێشتر چه‌ندین جار هۆشداریمان له گه‌یشتنی دۆخه‌كه به‌و ئاسته دابوو
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا دووپاتیكرده‌وه، هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر پێگه و بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی گرژییه‌كان پشتڕاست ده‌كاته‌وه، كه پێشتر چه‌ندین جار هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه دابوو.
ماریا زاخارۆڤا، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی ده‌نگی مۆسكۆ دووپاتیكرده‌وه، "ئه‌و ئه‌مڕۆ رووده‌دات پێشتر هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه دابوو".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس، دوو بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكایان له عێراق كرده ئامانج و، له‌كاتێكدا سوپای پاسداران بانگه‌شه بۆ ئه‌وه ده‌كات، كه له‌و مووشه‌كبارانه 80 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كوژراون، به‌ڵام به‌گوێره‌ی میدیا عێراقییه‌كان و لایه‌نی ئه‌مه‌ریكی، ئه‌و مووشه‌كبارانه‌ی ئێران هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بوو.
H.B