عێراق باڵیۆزی ئێران له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات
"مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه"
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌سه‌ر مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عه‌ین ئه‌سه‌د و هه‌ولێر، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا بانگهێشت ده‌كه‌ن.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دووپاتیكرده‌وه، "شه‌وی رابردوو خاكی عێراق و چه‌ند بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو خاكه‌كه‌ی كرانه ئامانجی مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران، كه جگه له هێزی بیانی، هێزه عێراقییه‌كانیش له‌و بنكانه هه‌ن. وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ره‌ت ده‌كاته‌وه و به پێشێلكاری به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ری خاكه‌كی عێراق ده‌زانێت، داواش له سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، دان به‌خۆیاندا بگرن و كار بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه بكه‌ن و، عێراق نه‌كه‌نه گۆڕه‌پانی جه‌نگ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانیان و كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه بكه‌ن، كه ناوچه‌كه به‌ده‌ستیانه‌وه ده‌ناڵێنێت".
له به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه، "هه‌روه‌ك جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه، كه عێراق وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه و ئه‌منیه‌تی ناوخۆی له پێشینه‌ی هه‌موو كارێكه‌وه‌یه، رێگه‌ش ناده‌ین ببێته گۆڕه‌پانی ململانێكان یانیش ده‌روازه‌ی دوژمنكارییه‌كان، یاخۆد باره‌گایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی له خاكه‌كه‌یه‌وه زیان به وڵاتانی دراوسێ بگه‌یه‌ندرێت".
به‌یاننامه‌كه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌سه‌ر مووشه‌كبارانه‌كه‌ی ئێران باڵیۆزی ئه‌و وڵاته له به‌غدا بانگهێشت ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆی پێرابگهیهنێت".
دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كۆماری ئیسلامی وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك، ژماره‌یه‌ك مووشه‌كی ئاراسته‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كرد، وێڕای ئه‌وه‌ی ئێران كوژرانی ده‌یان سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكیی له‌و مووشهكبارانهدا راگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ره‌تی كرده‌وه كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دوای ئه‌و مووشهكبارانهوه بێت.
H.B