دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا كران
هێرش كرایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وز
K24 – هه‌ولێر:
دوو مووشه‌ك ئاراسته‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران.
په‌یامنێری كوردستان24، له به‌غدا رایگه‌یاند، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له سنووری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدای پایته‌خت بیسترا.
گوتیشی: زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه له باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا لێدراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه به‌راییه‌كان مووشه‌كه‌كان ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كراوون.
هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێت، شه‌وی رابردوو، كۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكای له عێراق مووشه‌كباران كرد.
ئه‌مشه‌ویش، دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌ستی ئاشتی بۆ هه‌ر لایه‌ك درێژ ده‌كه‌ین، كه بیه‌وێت ئاشتی به‌رقه‌رار بكات، به‌ڵام رێگه به‌وه ناده‌ین ئێران به‌رده‌وام بێت له ئاژاوه‌نانه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: ده‌بێت ئه‌وروپا و رووسیا و چین و به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا كۆتایی به‌و رێككه‌وتنه ناووكییه بهێنن، كه له‌گه‌ڵ ئێران واژوو كراوه.
تره‌مپ دووپاتیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت مووشه‌كه به‌هێز و چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كانی به‌كاربهێنێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، له نوێترین په‌یامیدا، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، ئه‌و كێشه‌یه‌ی هه‌بوو، به وتاره‌كه‌ی تره‌مپ و گوتاری كۆماری ئیسلامی ئێران كۆتایی هات و ئیدی كاتی ئه‌وه‌یه په‌له بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی به‌هێز، كه شكۆ و سه‌روه‌ری و سه‌ربه‌خۆیی بۆ عێراق بگێڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: پێویسته پێنج كاندید دیار بكرێن و له ماوه‌ی (15) رۆژدا پرسی سه‌رۆك وه‌زیران دوور له هاشوهووشی سیاسی و په‌رله‌مانی و تائیفی یه‌كلا بكرێته‌وه.
سه‌در ئه‌وه‌شی نووسیوه: هه‌وڵبدرێت كۆتایی به بوونی "داگیركه‌ر" له عێراق و زاڵبوونی هه‌ژموونی به‌رده‌وام و ده‌ستتێوه‌ردانی له كاروباری عێراق بهێنرێت.
له خاڵێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، سه‌در داوایكردووه، لایه‌نه عێراقییه‌كان هیچ جووڵه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ئه‌و ده‌نگه ریزپه‌ڕ و نا رێكخراوانه‌ی هه‌ن كپ بكرێت تا كاتی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌موو رێگه سیاسی و په‌رله‌مانی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌روه‌ها ئامۆژگاری حه‌شدی شه‌عبی كردووه، باره‌گاكانی دابخات بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بنه ئامانجی "خۆسه‌پێنی جیهانی".