هێزەکانی ئوسترالیا لە عێراق ناكشێنەوە
له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن
K24 - ھەولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا رایگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای گرژییه‌كان، به‌ڵام هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه.
سكۆت مۆرهسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا له دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی كابینه‌كه‌ی له‌باره‌ی پێشهاته‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مەریكا و ئێران، رایگه‌یاند، كه هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه و له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك وه‌زیرانی ئوسترالیا گوتیشی، كه هێزه‌كانیان له‌شه‌ڕی دژی به تیرۆر و به‌تایبه‌ت به داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئاشكراشی كرد، كه له‌دوای گوتاره‌كه‌ی تره‌مپ پێده‌چێت ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت.
ئوسترالیا نزیكه‌ی 300 سه‌رباز و كارمه‌ندی دیپلۆماسی له عێراق هه‌یه.
ھ.م