عادل عەبدولمەهدی و چاوشئۆغڵو کۆبوونەوە

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەغدایە

K24 – هه‌ولێر:

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق و وەزیری دەرەوەی تورکیا دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ مەولود چاویش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا و لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق کۆبووەوە و بڕیاریشە لەگەڵ بەرپرسانی دیکەی عێراقی کۆببێتەوە.

مەبەست لە سەردانەکەی چاوشئۆغڵۆ بۆ بەغدا کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانە، دوای هێرش و بۆردومانەکانی چەند رۆژی رابردووی ئەمەریکا و ئێران.

پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوی بە سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی عێراق کەوتووە.

تورکیا لەگەڵ زیادبوونی گرژییەکان داوای کرد، هەردوولا دانبەخۆیاندا بگرن و رێگری لە زیادبوونی گرژییەکان بکەن.

 H.J