هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی داوای روونكردنه‌وه له په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات
"پێویستمان به روونكردنه‌وه‌ی زیاتره"
K24- هه‌ولێر:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژ به داعش رایگه‌یاند، پێویستییان به روونكردنه‌وه‌ی زیاتره له‌باره‌ی سروشت و ره‌هه‌ندی یاسایی بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش گوتی: "ئێستا به‌مه‌به‌ستی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ زیاتر پارێزگاریكردن له بنكه سه‌ربازییه‌كانی هێزه‌كانیان، چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیان له‌ناو خاكی عێراق وه‌ستاندووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئه‌و چالاكیانه‌ی رایانگرتووه، مه‌شقی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانیان له دژی داعش ده‌گرێته‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان هه‌وڵه‌كانی له 5 بواردا چڕ ده‌كاته‌وه، له‌وانه‌ش رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پروپاگه‌نده‌ی زیانبه‌خشی داعش، ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و وشككردنی سه‌رچاوه داراییه‌كانی داعش".
دووپاتیشی كرده‌وه، "پێویستیمان به روونكردنه‌وه‌ی زیاتره له‌باره‌ی سرووشتی یاساییبوونی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كان له‌ناو خاكی ئه‌و وڵاته" و گوتیشی: "ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی هه‌موو هاوبه‌شانی هاوپه‌یمانان به عێراقیشه‌وه له‌وه‌دایه، كه له جه‌نگی دژ به داعش به‌رده‌وام بین".
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی گشتیی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له هێرشێكی ئه‌مه‌ریكادا له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، په‌رله‌مانی عێراق له 5ی ئه‌م مانگه وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له ژێر فشاری لایه‌نه شیعه‌كان پڕۆه‌ژه یاسای ده‌رچوونی هێزه بیانییه‌كانی له عێراق په‌سه‌ند كرد.
سه‌رچاوه: سومه‌رییه نیوز
H.B