عێراق.. جارێكی دیكه هێرشی مووشه‌كی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاست كرده‌وه
K24- هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند، مووشه‌كێك له نزیك بنكه‌ی سه‌ربازیی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه‌وته خواره‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ئاماژه به ناوی نه‌كراوه، به سومه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه، مووشه‌كه‌كه له ناوچه‌ی فه‌زڵانی سه‌ر به قه‌زای دوجه‌یل له نزیك بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، به‌بێ ئه‌وه‌ی ورده‌كاری زیاتر له‌مباره‌یه‌وه ئاشكرا بكات.
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ندین جار ناوچه‌ی سه‌وزی شاری به‌غدا و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی ناوه‌ڕاستی عێراق كراوه‌نه‌ته ئامانجی هێرشی مووشه‌كی، به‌ڵام تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشانه رانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا، به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه هێرشی چه‌كداری له سنووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌كرێته سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتیان و به‌رده‌وام خه‌ڵك ده‌بێته قوربانی.
H.B