عێراق هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌ناو خاكه‌كه‌ی ئیدانه‌ ده‌كات

توركیا: نامانه‌وێت عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی ململانێ

K24- هه‌ولێر:

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا له‌ ناو خاكی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و داواش ده‌كات، وڵاتان سه‌روه‌ری خاكی عێراق بپارێزن. توركیاش جه‌خت ده‌كاته‌وه‌: ئارامی عێراق بۆ ئه‌وان گرنگه‌.

له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق باسی له‌ پێشهات و گرژییه‌كانی ناوچه‌كه‌ كرد و رایگه‌یاند، پێویسته‌ گرژییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا هێور بكرێنه‌وە. گووتیشی: داوا له‌ وڵاتانی دراوسێ ده‌كه‌ین، رێز له‌ سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن.

هاوكات مه‌ولوود چاوشئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا رایگه‌یاند، ئه‌وان دژی ئه‌وەن عێراق ببێته‌ گۆڕه‌پانی شه‌ڕی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا گووتیشی: ئارامی عێراق بۆ ئه‌وان گرنگه‌.

ئه‌مڕۆ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا سه‌ردانی عێراقی كرد و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئیداری حكوومه‌تی به‌غدا كۆبووه‌وه‌.

H.B