عادل عەبدلومەهدی بۆ ئەمەریکا: نوێنەر بنێرن بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی کشانەوەتان
سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
K24 – هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌موو جۆره ئۆپەراسیۆنێك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه كه پێشێلكاریی سه‌روه‌ری عێراق ده‌كات.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر ئاشكرای كردووه له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ مایك پۆمپێیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا پێی راگه‌یاندووه هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك پێشێلی سه‌روه‌ری عێراق بكات ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه و بەوانەشی كه كرانه سه‌ر عه‌ین ئه‌سه‌د.
هه‌روه‌ها عادل عه‌بدولمه‌هدی داواشی له پۆ‌مپێیۆ كردووه نوێنه‌ری وڵاته‌كه‌ی بنێرت بۆ گرتبه‌ری رێوشوێنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌شڵێت، عێراق له هه‌وڵدایه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌ك بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
لە ماوەی چەند رۆژێک، ئەمەریکا و ئێران، بە کوشتنی قاسم سولەیمانی و بۆردومانکردنی بنکە سەربازییەکان، پێشێلی سەروەری عێراقیان کرد، پەرلەمانی عێراقیش، بە بێ کورد و سوونە، دەنگی لەسەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان دا.
H.J