ئەمەریکا وەڵامی تویتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەداتەوە
ئەمەریکا وەڵامی تویتەکەی عادل عەبدولمەهدی دەداتەوە
K24 – ههولێر:
گوتهبێژی وهزارهتی دهرهوهی ئهمریكا، مۆرگان ئورتاگوس، لە راگەیەندراوێکیدا روونیکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هیچ شاندێک بۆ عێراق نانێرن کە باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بکات.
دووپاتیشدەکاتەوە، ئەمەریکا لە عێراق پێویستی بە هاوبەشی ئەمنی، ئابووری و دیبلۆماسییە.
لە راگەیەندراوەکە هاتووە، ئەمەریکا دەیەوێت هاوپەیمانی عێراقێکی خۆشگوزەر، سەروەرپارێزراو و سەقامگیر بێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لە تویتێکدا رایگەیاندبوو، داوای لە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کردووە شاندێک بۆ کشاندەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق بنێرێت.
H.J