عێراق سکاڵای دژی ئێران تۆمار کرد

لە ئەنجوومەنی ئاسایش عێراق سکاڵای دژی ئێران تۆمارکرد

K24 – هه‌ولێر:

ئەمرۆ هەینی 10/01/2020 بە شێوەیەكی فەرمی، حكوومەتی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش، سكاڵای دژی بۆردومانە مووشەكییەكەی ئێران بۆ سەر بنكە سەربازییەكانی ئەمەریكا لە عێراق تۆمار كرد.

لە دەقی سكاڵاكەدا ھاتووە، بۆردومانكردنی خاكی عێراق لەلایەن ئێران، بە بیانووی بەرگریكردن لە خۆی، كارێكی رەتكراوەیە و دژی دەوەستینەوە.

دوێنێش وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ھەڵسوڕێنەری كاروباری باڵیۆزخانەی ئێرانی لە عێراق بانگھێشتكرد و ئاگاداری كردەوە، كە عێراق ئەو بۆردومانانە رەتدەكاتەوە و بە پێشێلكردنی سەروەری وڵاتەكەی ناوی دەبات.

لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی، ئێران چەند مووشەکێکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە عێراق کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو، وڵاتانی رۆژئاواش، ئیدانەی هێرشەکەیان کرد.

H.J