پەیامنێری کەناڵی دیجلە لە بەسرە تیرۆرکرا

چەند چەکدارێک تەقەیان لێکردووە

K24 – هه‌ولێر:

رۆژنامەنووس و پەیامنێری کەناڵی دیجلە، ئەحمەد عبدول سەمەد، لە لایەن چەند چەکدارێکەوە لە بەسرە کوژرا.

جیا لەو رۆژنامەنووسە، هاوکارێکی کە پیشەی کامێرامان بووە، بە سەختی بریندار کراوە، دواتر لە نەخۆشخانە ئەویش گیانی لەدەستداوە.

ئەو پەیامنێرە کەناڵی ئاسمانی دیجلە، چالاکییەکانی خۆپیشاندەرانی لە شاری بەسرە دەگواستەوە و یەکێک بووە لە رۆژنامەنووسە دیارەکان، ئەمشەو لەناو ئۆتۆمبێلەکەی کۆتایی بە ژیانی هێنرا.

دواین ڤیدیۆی تۆمارکراوی ئەحمەد عەبدول سەمەد لەبارەی خۆپیشاندانەکان